سبەینێ مووچەی بەێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامهی ههرێم خهرجدەكريت

مووچە
SNN- عەلی حەمە سەعید
نووسینگەی وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت “سبهینێ پێنجشهممه 24/9/2020 مووچهی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رهگهزنامهی ههرێم خهرجدەكريت بۆ مانگی 5/2020 بەڕێژەی 100٪.
فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە هەرێم بریتین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نیشتەجێبوون و کارتی زانیاری.
ڕۆژی 17ی ئەیلولی 2020 کاکا ئومێد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەى هەرێم لە بەغدا لە پۆستێکیدا وتی: “لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەى هەرێم بۆ دابینکردنی موچەی ئەفسەر و کارمەندانی ڕەگەزنامە بۆ مانگەکانی چوار تاوەکو هەشت لیژنەیەک پێکهێنراوە.”
دەشڵێت: “رۆژی (17ی ئەیلولی 2020) توانیمان ڕەزامەندی وەربگرین بۆ سەرفکردنی موچەکانیان.”
ماوەى زیاتر لە پێنج مانگە ئەفسەر و کارمەندانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی لە هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە، هەفتەى ڕابردوو پارەکە نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و خراوەتە سەر حسابی بانیی هەرێمی کوردستان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


