خولێكی ناوبژیوانی یاریگای گەورە لە عێراق بۆ خانمان ئەنجام دەدرێت

دیمەنێک لە یاری خانمان
SNN Sport
لیژنه‌ی خانمان له ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بریاریدا به ئه‌نجامدانی خولێكی ناوبژیوانی تۆپی پێی یاریگای كراوه ( یاریگای گه‌وره ) تایبه‌ت به خانمان ، ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێرگه‌ی خانمانە.
خوله‌كه كه به‌هاكاری لیژنه‌ی ناوبژیوانانی ناوه‌ندی ساز ده‌كرێت ، له رێی ئونڵاین ( پرۆگرامی زووم )ه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت ،ئەمەش به‌هۆی دۆخی ئێستا كه جیهان تیایدا تێپه‌رده‌بێت به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
دكتوره ئه‌زهار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی خانمانی عێراق له لێدوانێكیدا وتی:” خوله‌كه ( 24 ) خانم به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له رۆژانی 29-9 تا 3-10-2020 ساز ده‌كریت “.
هه‌روه‌ها وتی:” وانه‌كانی خوله‌كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وانه‌بێژی تایبه‌تمه‌ند ده‌وترێنه‌وه كه بریتین له ( دكتور كازم عۆده ، حازم حسێن ، دكتور نه‌جاح ره‌حم ) و له لایه‌ن دكتور فارس سامی خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
وتیشی:” پاش كۆتاییهاتنی خوله‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری ئه‌نجام ده‌درێت ، دواتر سه‌ركه‌وتووان له خوله‌كه بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی پله سێی پێده‌به‌خشرێت”.
له كۆتاییدا وتی:” شێوه‌ی ئه‌م خولانه ده‌توانێت ئاستی یارییه‌كه به‌رز بكاته‌وه ، ناوبژیوانی به‌شێكی گرنگه تیایدا و تۆپی پێی خانمان پێویستی به بنه‌مای ته‌ندروسته بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می دروستكردنه‌وه‌ی راست له داهاتوودا”.
له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه بایه‌خی گه‌وره ده‌دات به تۆپی پێی خانمان ، هه‌وڵده‌دات بۆ پاڵپشتیكردنی یارییه‌که بۆ پێكهێنانی بناغه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان ناوی عێراق به‌رز بكه‌نه‌وه له داهاتوو”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


