مه‌رزى په‌روێزخان كرایه‌وه و ته‌نها رێگه به 150 هاووڵاتى ده‌درێت سەردانی ئێران بکات

مەرزی پەروێزخان
SNN– سیروان حه‌سه‌ن
مه‌رزى په‌روێزخان به ڕووى هاتووچۆى گه‌شتیارى كرایه‌وه و رۆژانه ته‌نها رێگه به 150 هاووڵاتى ده‌درێت بچێته وڵاتى ئێرانه‌وه، هاوکات گه‌شتیار پشكنینى بۆ ده‌كرێت و نزیكه‌ى 40 هه‌زارى لێوه‌رده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌رزى په‌روێزخان بهSNNى راگه‌یاند؛ رۆژی چوارشەممە مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان به ڕووى هاتووچۆى گه‌شتیارى و هاووڵاتییاندا كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى داخستنى مه‌رزه‌كه بۆ ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگ بەهۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
وتیشى: “بۆ هاتووچۆى هاووڵاتییان مه‌رج دانراوه و رۆژانه به ره‌زامه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان ته‌نها رێگه ده‌درێت به 150 كه‌س بچێته ئێرانه‌وه، به‌ڵام له هاتنه‌وه بۆ كوردستان وه‌كو پێشووتره و ژماره دیارى نه‌كراوه”.
باسیشى له‌وه‌كرد، له رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه پشكنین بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت و هه‌ر پشكنینێك نزیكه‌ى 40 هه‌زار دینارى تێده‌چێت و گه‌شتیار بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌رزه‌كه ده‌مێنێته‌وه تاوه‌كو ئه‌نجامى پشكنینه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌بێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



