وێنه:ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كتێبی یاساكانی یاری فوتساڵ بە زمانی عەرەبی بڵاودەکاتەوە

هاوکار سالار
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ناوبژیوانێكی كوردی شاری سلێمانی توانی كتێبی یاساكانی یاری فوتساڵ (2020-2021) بە زمانی عەرەبی بڵاوبكاته‌وه‌و لە داهاتوودا بۆ کوردیش وەریدەگێڕێت.
هاوكار ساڵار ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی یاری فوتساڵ دوای ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانه‌وه پێیدراوه ، توانی یاساكانی یاری فوتساڵ(2020-2021) وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به كتێبێكی 144 لاپه‌ڕه‌یی بناسێنێت و بۆ خزمه‌ت وه‌رزشی عێراق بڵاویبكاته‌وه.
هاوكار سالار ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی یاری فوتساڵ له شاری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ توانیم كتێبی یاساكانی یاری فوتساڵ (قانون كره قدم الصالات) بۆ (2020-2021) دوای ره‌زامه‌ندی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان(فیفا) وه‌رگرت، توانیم كتێبه‌كه له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئیشه‌ڵا بۆ كۆتایی ئه‌مساڵیش وه‌ری ده‌گێڕمه سه‌ر زمانی كوردی، هه‌روه‌ها ئێمه له ساڵی 2009 یاساكانی یاری فوتساڵ و یاریگای گه‌وره بۆ ناوبژیوانان و شاره‌زایانی یاری تۆپی پێ و فوتساڵ وهردهگێرینه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به ناوبژیوانانی عێراق و تا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆیان”.
راشیگه‌یاند:” ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له‌سه‌ر نوسینگه‌ی وه‌رزشی لاهور شێخ جه‌نگی به چاپ گهیەندراوه كه خۆی له 144لاپه‌ڕه ده‌بینێته‌وه و به تیراژی 1000دانه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به یاریه‌كه بگه‌یه‌نن، چونكه به زمانی عه‌ره‌بیه هه‌موو عێراق ده‌توانێت سودی لێ ببینن”.
هاوكار باسی له‌وه‌شكرد:” پشتیوان به‌خوای گه‌وره له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م كتێبه وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی كوردی، هه‌روه‌ها له دوو مانگی داهاتوو یاساكانی یاری تۆپی پێی یاریگای گه‌وره به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و كوردی به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نم، بۆیه ئامانجمان له‌م كارانه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه كتێبی زیاتری وه‌رزشیمان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر یاساكانی یاری تۆپی پێ بۆ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانانمان زیاتر سودی لێ ببینن”.
شاری سلێمانی یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی عێراق كه له پێگه‌یاندن و دروستكردنی ناوبژیوان رۆڵێكی گرنگی بینیوه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به تایبه‌تی مامۆستای كۆچكردوو سه‌لاح محه‌مه‌د كه‌ریم، له ئێستادا خاوەنی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تییە لە یاری فوتساڵ كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانه‌وه باوه‌ڕ پێكراوه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


