عێراق: لەگەڵ تورکیا گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی ئاوەوە

ئاڵای عێراق و تورکیا
SNN
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت “لەگەڵ لایەنی تورکی گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی پرسی ئاو و سەرچاوە ئاوییەکانەوە”.
لەبەیاننامەیەکی وەزارەتەکەیدا مەهدی حەمدانی رایگەیاندووە “سەبارەت بە دۆسیەی ئاو وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا لەسەروبەندی بەرەوپێشچوونی باشدایە”.
بەیاننامەکە دەشڵێت: “بۆ ئەوەی عێراق رووبەڕووی کێشەی کەمئاویی نەبێتەوە، وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاو کەناراوی عێراق لە گفتوگۆدایە تا بەشە ئاوی وڵات بەفیڕۆ نەچێت”.
پێشتر بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا تورکەکەی، نوێنەری هەردوو وڵات دیاریکراون بۆ چارەسەری گرفتە ئاوییەکان لەنێوان هەردوولا.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت: “لهگهڵ توركیا گهیشتووینهته پێشكهوتنی بهرچاو لهبارهی ئاوی رووبارهكانی دیجله و فورات و ههردوو وڵات جهخت لهسهر چارهسهری ئهو كێشانه دهكهنەوە”.Top of Form
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



