به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی یانه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت

دیمەنی یاریگایەکی عێراق
SNN Sport
شه‌رار حه‌یده‌ر سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌رخ ئه‌نجامدانی یانه وه‌رزشییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له هۆڵی یانه‌ی كه‌رخ سبه‌ی شه‌ممه 26-9 ئاشكرا كرد، ئەمەش بۆ گفتوگۆكردن بۆ سه‌ربه‌خۆییان و بڕگه‌كانی یاسای یانه‌كان كه چاوه‌ڕوانی ده‌نگدانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
شه‌رار حه‌یدەر له لێدوانێكیدا وتی:” كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ی كاتژمێر 11ی سه‌ر له به‌یانی له هۆڵی وه‌رزشی یانه‌ی كه‌رخ ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌كانی عێراق ئاماده ده‌بن بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر سه‌ربه‌خۆییان و بڕگه‌كانی یاسای یانه‌كان كه لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵده‌دات پێشكه‌شی بكات بۆ ده‌نگدان”.
هه‌روه‌ها وتی:” گفتوگۆكان به ئاماده‌بوونی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایەتی وه‌رزشی به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن “.
په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ یاسای یانه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام داوه و چاوه‌ڕوانی دانیشتنی ده‌نگدانه .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


