خوێندنگە بنه‌ره‌تییه‌كان پشتگیرى ئاماده‌یه‌كان ده‌كەن و ئاماده‌ى بایكۆتن

خوێندنگە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه بنهرهتییهكانى سنوورى شارى كه‌لار پشتگیرى خۆیان بۆ خوێندنگە ئاماده‌ییه‌كان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن تاوه‌كو 10ى ئۆكتۆبه‌ر داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى راده‌گه‌یه‌نن.
به‌مۆ حوسێن به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ی (شه‌م)ى بنه‌ڕه‌تى به SNNى راگه‌یاند: وه‌كو 63 به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه بنهرهتییهكانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان پشتگیرى له داواكارییه‌كانى به‌رێوه‌به‌رى قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان ده‌كه‌ین و له حاڵه‌تێكدا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن بایكۆتى ده‌وام ده‌كه‌ن.
وتیشى، “داواكارییه‌كانمان بریتییه له پێدانى مووچه به‌ىی لێبڕین و 30 رۆژ جارێك له گه‌ڵ رهتكدرنهوهى سیسته‌مى خوێندن به ئۆنلاین له خوێندنگەکاندا”.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه:
ئێمە وەکو بەڕێوەبەری خوێندنگە بنەڕەتییەکانی سنووری پەروەردەی کەلار دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی ھاوپیشەو ھاوشارمان ئەگەر تاوەکو 10/10/2020 حکومەت و وەزارەتی پەروەردە داواکارییە ڕەواکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوە لە 10/10 بایکۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



