سوپای پاسداران بەردەوامە لە ناچارکردنی گوندنشینان بە چۆڵکردنی زێدی خۆیان

0
1297

SNN- محەمەد مستەفا

بە بیانووی کۆنتڕۆڵکردن و توندکردنی سنوورەکانی لەگەڵ باشوری هەرێمی کوردستان، سوپای پاسدارانی ئێران بە دانیشتوانی 8 گوندی سنووری شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی راگەیاندووە کە دەبێت گوندەکانیان چۆڵبکەن .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە تایبەت بە SNN رایگەیاند “ماوەی چەند رۆژێکە سوپای پاسداران ئاگاداری دانیشتوانی 8 گوندی سنووری شاری سەردەشتیان کردۆتەوە کە پێویستە لە ماوەیەکی کەمدا گوندەکانیان چۆڵبکەن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێهێشتنی گوندەکانیان” .

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: “لە ئێستادا دانیشتوانی گوندەکانی (نۆکان و گۆڕەشێر) کە دوو گوندی زۆر نزیکی سنووری قەزای پشدەرن و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ چۆڵکردنی گوندەکانیان”.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: بەرپرسانی سەربازی ئێران بە دانیشتوانی ئەو گوندانەیان راگەیاندووە کە لەبەرامبەر چۆڵکردنی گوندەکانیان حکومەتی ئێران قەرەبووی مادی باشیان دەکاتەوە و هاوکات دانیشتوانی ئەو گوندانە بە ئارەزووی خۆیان شوێنێک بۆ نیشتەجێبوونی خۆیان دیاری دەکەن .

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە “گوندنشینەکان زۆر لەو بڕیارە دڵگران و ناڕازین، بەڵام سوپای پاسدران فەرمانی پێکردوون کە ئەو گوندانە چۆڵبکەن بە بیانووی توندکردن و زیاتر کۆنترۆڵکردنی سنووری خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.

پێشتر کەمال حسێن پور نوێنەری شاری سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران وتبووی: “ناکرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا خەڵکی ئەو گوندانە ئاوارە ببن”.

نامەیەکیشی ئاڕاستەی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کردووە و ناڕەزایی دەربڕیوە لەوبارەیەوە.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت: “دابەشکردنی ناوچەی سنووری بۆ زەرد و سوور تەنیا بڕیارێکی ئەمنییەتییە و هیچ یاسایەکی پەسەندکرا و لەم بارەوە بوونی نییە”.

بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران بابەتی پەیوەندیدار بە سنوورەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پەرلەماندایە ئەویش لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر تایبەتدا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this