مه‌سرور بارزانى داواى دانیشتنێكى تایبه‌ت له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN
مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومه‌تى هه‌رێم داوای دانیشتنێكى تایبەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بڕیاره له دانیشتنه‌كه‌دا وتارێك پێشكه‌ش بكات.
بەپێی راگەیه‌نراوێك كه له پێگه‌ى تایبه‌تى حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات.
له دانیشتنه‌كه‌دا سەرۆکی حکومەت لەسەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتارێک پێشکەش دەکات.
به‌پێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆك وەزیران دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لە سەر بابەتێك بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت لە ماوەیەکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕ نەکات، ئەو دانیشتنە رێكبخات.
داواكه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا 23 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان واژووى یاداشتى پرساندنى مه‌سرور بارزانیان له په‌رله‌مانى كوردستان كردووه، بڕیاره سبه‌ى یاداشته‌كه بدرێته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان پێویسته سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له ماوه‌ى 15 رۆژدا بچێته په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارى په‌رله‌مانتاران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


