“وه‌زاره‌تى دارایی پێش هاتنى 320 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا لیستى نوێى مووچه راده‌گه‌یه‌نێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم پێش گه‌یشتنى بڕى 320 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كات و لیستى نوێى مووچه راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ریگرتوون، “بانكەكان ئاگاداركراونەتەوە كە ئامادەكاری بكەن بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی یاخود دوو سبەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستێكی نوێی مووچە رادەگەیەنرێت و وەزارەتی تەندروستی لە یەكەم ریزبەندی لیستەكەدایە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “ئەو لیستەی كە رادهگەیهنرێت ئه‌گه‌رى زۆره جگە لە وەزارەتی تەندروستی یەك دوو وەزارەتی دیكەشی تێدا بێت، بەڵام هەر لە هەفتەی داهاتوو بە گەیشتی بڕی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا لیستێكی دیكە رادەگەیەنرێت كە ناوی سەرجەم وەزارەتەكانی تێدایە بە مووچەی خانەنشینانیشەوە”.
له‌باره‌ى گه‌یشتنى پاره‌كه‌ى به‌غداوه SNN ئه‌وه‌ى زانیووه، “لەلایەن بەغداوە دڵنیایی دراوەتە هەرێم كە هەفتەی داهاتوو دەستبە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق دەكرێت، هەر هەفتەی داهاتووش 320 ملیار دینارەكەی هەرێم رەوانە دەكرێت، بۆیە بەگەیشتنی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە پێناچێت وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان زۆر درێژە بكێشێت، بە جۆرێك لەماوەی هەفتەیەك یاخود 10 رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشده‌كرێت”.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردبوو، “لیستی مووچەی مانگی نیسان بە لێبڕینی %18 ئامادەبكەن، ئەوانەشی مووچەیان لە 300 هەزار دینار زیاتر نییە مووچەكانیان وەك خۆیان دابەشدەكرێت، پلە تایبەتەكانیش بەڕێژهى %50 لە مووچەكانیان دەبڕدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


