
زەنگی خوێندن لێدرا
SNN- بڕیار محەمەد
بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە یەکێک لە قوتابخانەکانی بەحرکەی هەولێر، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قۆناغی 12ـی ئامادەیی لێدرا، سەرۆكی حكومەت لە وتارێکدا رایگەیاند “بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردراوە بۆ قۆناغەکانی خوێندن جگە لە 12ـی ئامادەیی میکانزیمی خوێندنی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و وتی: “ئازادی ئەم وڵاتە بەرهەمی رەنج و خەباتی خەڵکی پیش ئێمە بووە، ئەرکی سەرشانی هەموومانە ئەم بەرهەمە بپارێزین، داواشیکرد رێگە نەدەن وڵات و مێژووە پڕ سەروەرییەکەی لە بەرچاو ناشرین بێت.
سەبارەت بە کار و بەرنامەکانی حکومەتیش، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەرنامەی زۆرمان هەبووە بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندن وەک هەموو کەرتەکانی دیکە، بەڵام هەرەسهێنانی باری ئابووری لە جیهان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستانیش هەبووە، بەڵام ئێمەی نەوەستاندووە و بەپێی ئەو پێداویستییانەی لەبەردەستمانە، بەردەوام دەبین لە دروستکردن و بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانەی لە کابینەکەدا بەڵێنمان داوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


