ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروستبوو

SNN
ئاڵۆزی و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر هەرێمی جێناکۆکی ناگۆرنۆ قەرەباغ، دروستبوو.
بە گوێرەی نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان: ئازەربایجان بە تۆپ و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەرمەنستان، لە وەڵامی ئەو هێرشەشدا هێزەکانی ئەرمەنستان دوو هێلیکۆپتەر و سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووەتەخوارەوە.
هاوکات حکومەتی ئازەربایجان وتوویەتی، هێزەکانی ئەرمەنستان بە چڕی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی ژێر دەسەڵاتی کردووە.
لە مانگی تەمووزی رابردووەوە، ئەمە یەکەمجارە پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتەدا رووبدات، کە لە پێکدادانی ئەو کاتەدا 16 هاووڵاتی مەدەنی کوژران.
ئەرمەنستان و ئازەربایجان هەردووکیان بەشێکبوون لە یەکێتی سۆڤیەت، پێش ئەوەی لە ساڵی 1991 هەڵبوەشێتەوە، بۆ ماوەی چوار دەیە ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە ئازەربایجان دانی پێدانراوە، بەڵام دانیشتوانەکەی ئەرمەنین.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



