
دراوى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN-بڕیار محەمەد
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN، هێشتا 320 ملیارەکەی بەغدا بە هەرێم نەگەیشتووە، ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا نەگەیشت، دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێک دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران چاوەڕێی حكومەتی عێراقە بۆ ناردنی 320 ملیارەكە هەركات پارەكە هات حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی دەكات .
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێستا وەزارەتی دارایی برێك پارەی لەبەردەستە بۆ دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك بەڵام چاوەڕێی هاتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا دەکات، ئەگەر تاوەكو چەند رۆژی داهاتوو پارەكەی بەغدا نەگەیشت ئەوا لە كۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێک دەست پێدەكات.
ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی، بە گوێرەی خشتەی مووچە، دابەشکردنی مووچە لە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات دواتر وەزارەتی پێشمەرگە.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردبوو، “لیستی مووچەی مانگی نیسان بە لێبڕینی %18 ئامادەبكەن، ئەوانەشی مووچەیان لە 300 هەزار دینار زیاتر نییە مووچەكانیان وەك خۆیان دابەشدەكرێت، پلە تایبەتەكانیش بەڕێژهى %50 لە مووچەكانیان دەبڕدرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



