له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رووبه‌ڕووی ئۆزبه‌كستان ده‌بێته‌وه

هەڵبژاردەی عێراق
SNN Sport
ده‌ه‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق لە مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو رووبه‌ڕووی هاوتا ئۆزبهكیهكهی ده‌بێته‌وه.
ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه له به‌یاننامه‌یەكیدا دەڵێت:” یه‌كێتیی تۆپی پێی ئۆزبه‌كستان ره‌زامه‌ند بووه له سه‌ر داواكاری ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق له سه‌ر ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه له 17ی تشرینی دووه‌می داهاتوو، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو ههڵبژاردهكهیە بۆ پاڵاوتنه هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ری 2022و كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2023 له چین “.
روونیكرده‌وه كه:”یارییه‌كه له گه‌ڵ هه‌ڵژارده‌ی ئۆزبه‌كستان لە یەکێک لە وڵاتە عه‌ره‌بییەکان ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌و مه‌رجه‌ی دیاریكردن و یاریگا وكاتهكهی له كاتێكی تردا دیاری ده‌كرێت .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له میانه‌ی رۆژانی فیفا له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو دوو یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات و رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بێته‌وه له 12 ی مانگ و له 17ی هەمان مانگدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان ده‌بێته‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



