
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخى ته‌ندروستى دهۆك زۆر مه‌ترسیداره له‌ڕووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، ده‌شڵێت: رێژه‌ى مردن به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 2%”.
د. نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى دهۆك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :”رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له پارێزگاى دهۆك له ههڵكشانێكى چاوهڕواننهكراودایه، له ئێستادا 150 بۆ 200 نه‌خۆشى تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى هه‌ن كه سه‌رجه‌میان پێویستیان به چاودێرى ورد هه‌یه، 30 تووشبووش له‌ژێر ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرددان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایكردووه رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له پارێزگاكه بگاته 2%”.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون و مردن به كۆرۆنا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى دهۆك ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ڵه‌ى هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، چونكه هاووڵاتییه‌كى زۆر هه‌ن تاوه‌كو بارى ته‌ندروستییان زۆر تێكنه‌چێت نایه‌نه نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشمان هه‌بووه رێژه‌ى ئۆكسجینى گه‌یشتووه‌ته 30% ئینجا هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه، نه‌خۆشمان هه‌یه تووشى جه‌ڵته بووه پاشان روویكردووه‌ته نه‌خۆشخانه”.
وتیشى: “ئێستا ته‌نیا 5%ى تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كاندان، 95% تووشبووان له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره، له‌به‌ر ئه‌وه داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین زۆر خۆیان بپارێزن و نه‌بنه هۆكارى زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه”.
به وته‌ى د. نزار عیسمه‌ت، ” له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 568 كارمه‌ندى كه‌رتى ته‌ندروستى له دهۆك تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، به‌مشێوه‌یه: 149 پزیشك، 250 په‌رستار، 33 پزیشكى ددان، هاوكات چوار تووشبوویان گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



