سەرۆکی هەرێم و راوێژکاری ئاسایشی نشتیمانی عێراق دۆخی ئەمنی عێراقیان تاوتوێکرد

SNNـ بڕیار محەمە
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 27ی ئەیلول نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراق، چالاكيى چه‌كداريى دژى باڵيۆزخانه و نوێنهرايهتييهكانى وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستى و كاركردن بۆ پاراستنى ئاسايشى باڵيۆزخانه و نوێنهرايهتييهكانى وڵاتان له به‌غدا و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و چالاكييه‌كانى داعش تا دڵنيابوونه‌وه له له‌ناوبردنى يهكجارييان، كرده‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێزان وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



