كۆمسیۆن هۆشدارى ده‌داته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان: كۆنگره ببه‌ستن

لۆگۆى پارتى دیموکراتى کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هۆشدارى ده‌داته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پێویسته كۆنگره ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى مافى به‌شداریكردنیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى عێراق.
به‌پێى نووسراوێك كه ژماره (724) له‌سه‌ره و له به‌روارى 24ى ئه‌یلولى 2020 ده‌رچووه، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته كۆنگره ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ى مافى به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌فه‌وتێت”.
له نووسراوه‌كه‌دا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكردووه، ” ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێننامەی لە کۆمسیۆن پڕکردووه‌تەوە، کە لە ماوەی 10 مانگدا بێ دواكه‌وتن کۆنگرە ده‌بەستێت، بەڵام پارتی بەڵێننامەکەی جێبەجێ نەکردووە”.
پێشتر عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند : “هەرچەندە هەموو ئامادەکارییەک کراوە، بەڵام بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە کۆنگرەى پارتى لەکاتى خۆیدا ئەنجام نادرێت”.
پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەى 10 ساڵە کۆنگرەی نەبەستووە، لە کاتێکدا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە دەبێت چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت، سەرەتای ئەمساڵ سەرکردایەتیی پارتی بڕیاریدا ساڵی 2020 کۆنگرەی 14 ببەسترێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەو حزبە دەستیکرد بە ئامادەکارییەکان و پێشنیازى ئۆرگان و کادیرانى پێشکەوتووى حزبەکەى وەرگرت، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆنگرەیە نەبەستراوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



