بەرگری عێراق لەبارەی “لەکارکەوتنی فڕۆکەکانی F16” روونکردنەوە دەدات

SNN
وەزیری بەرگری عێراق لە روونکردنەوەیەکیدا هەواڵی بەشێک لە میدیاکان رەتدەکاتەوە کە باس لە لەکارکەوتنی فڕۆکەکانی F16ی عێراق دەکەن.
جومعە عناد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە، لیژنەیەکی وەزارەت سەردانی بنکەیەکی سەربازی لە کەربەلا کردووە و بە فەرمانێک 19 فڕۆکەی F16 لەیەککاتدا تاقیکراوەتەوە و لە سەلامەتییان دڵنیابووینەتەوە”.
ئەم وتانەی وەزیری بەرگری عێراق دوای راپۆرتێکی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی دێت، کە نوسیبووی: “عێراق ماوەیەکە مەشقی ئاسمانی ئەنجامنەداوە، ئەوەش گومانی ئەوەی دروستکرد کە بەشێک لە فڕۆکەکانی F16ی عێراق لەکارکەوتوون و ناتوانرێت بۆ شەڕی دژ بە داعش بەکاربهێنرێت.
عێراق بڕی چوار ملیار دۆلاری لە کڕینی ئەو فڕۆکانەدا خەرجکردووە، لە ناوەڕاستی 2015دا 16فڕۆکەی پێگەیشت و دواتریش ژمارەیەکی دیکەی بەدەستگەیشت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



