
رۆناڵدۆ و پێرلۆ
SNN Sport
لە لێدوانێکیدا دوای یاری رۆما کە لە هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا بوو، 2-2 کۆتایی هات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی ئاڕاستەی پێرلۆی راهێنەر کردوو دڵخۆشی بەو راهێنەرە نیشاندا.
رۆناڵدۆ دوای یاریەکە وتی:” تیمەکە لەگەڵ پێرلۆ دڵخۆشترینە،لەگەڵ ئەم راهێنەرە کارکردن بە زەردەخەنەوەیە،خاڵێکی گرنگمان بە دەستهێنا، هێشتا لە سەرەتای پاڵەوانێتیەکەین، راهێنەرەکەمان گۆڕانکاری کردووەو بیرۆکەی جیاوازی هەیە، بەڵام دەمانەوێت یانەکە پڕ وزە بێت و دڵخۆشترین بین، ئێمە کار دەکەین و داهاتوویەکی باش دەبینم بۆ ئەم یانەیە”.
دواتر لەسەر پێرلۆی راهێنەری وتی:” لە رووی دەروونییەوە تیمەکە زۆر باشتر و دڵخۆشتر دەبینم و هەموو یاریزانەکان بە پێکەنینەوە مەشق و راهێنانی خۆیان دەکەن، ئەوەش زۆر گرنگە”.
رۆناڵدۆ توانی دوو گۆڵ لە یانەی رۆما بکات و بە باشترین یاریزانی یاریەکەش دەستنیشانکرا.
یانەی یۆڤانتۆس لە دوو دەرکەوتنیدا تەنیا 4 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.
اهداف لقاء || روما 2-2 يوفنتوس || pic.twitter.com/f5ZfnJYDC8
— ⚽️ GOALS ⚽️ (@goalzzz4u) September 27, 2020
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


