گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 28/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (28/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- سوارێز و جواو فلیکس لە ئاتلەتیکۆمەدرید یەکیان گرتەوە.
- سەرەتایەکی کوشندەی سوارێز بەرامبەر بە گراناداو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و پاسێکی یەکلاکەرەوەش لە 20 خولەک بدات.
- جواو فلیکسیش گۆڵێک دەکات وپاسێکی یەکلاکەرەوەی دەبێت.
- دییەگۆ کۆستا دووپاتی دەکاتەوە بڕیار لەسەر داهاتووی لەسەر دەستی یانەکە جێدەهێڵێت.
- رێککەوتن لەگەڵ زیدان و ریاڵ مەدرید کراوە، هیچ گرێبەستێک لەم وەرزە ئەنجام نادەن.
- لەوانەیە مایۆراڵ لە رۆژانی داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

ئاس:
- سوارێز گاز دەگرێت.
- هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە پەیوەندی بە ئاهەنگی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات و دوو گۆڵ دەکات و گۆڵێکیش دروست دەکات و یانەکەی 6-1 لە گرانادا دەبەنەوە.
- یارییەکی سوپەری جواو فلیکس و دییەگۆ کۆستا.
- ئانسۆ فاتی رۆڵی میسی دەبینێت و دوو گۆڵ لە ڤیاریاڵ دەکات و گۆڵێکیش دروست دەکات کە دەبێتە لێدانی سزاو میسی گۆڵی پێ دەکات و 4-0 براوە دەبن.
- یانەی ریاڵ مەدرید پشتگیری بۆ لۆکا یۆڤیچ دووپات دەکاتەوە.
- سڕبییەکە یانەی ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت، ئەگەر گرێبەستێک نەبێت هەردوولای پێ رازی نەبێت.

سپۆرت:
- گەڕانەوەی ئانسۆ فاتی.
- رۆناڵد کومان چێژ لە یەکەم یاری خۆی لە لالیگا وەردەگرێت و بە هێزەوە لەگەڵ ئەستێرەی لاوی یانەکە ئانسۆ فاتی دەردەکەوێت.
- فاتی توانی دوو گۆڵی سەرەتا بکات و بەرشەلۆنە 4-0 لە ڤیاریاڵ دەباتەوە و میسیش گۆڵێک بە لێدانی سزا دەکات.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 6-1 لە گرانادا دەباتەوە و سوارێز دوو گۆڵ لە 20 خولەکدا دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئەمە بەڵێنەکە بوو.
- سەردەمی کومان دەستپێدەکات و 4-0 لە ڤیاریاڵ دەباتەوە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و شێوازی یانەکەی پێشوو دەگۆڕێت.
- دوو گۆڵی یاریەکە لە لایەن فاتی کراوەو میسی توانی گۆڵێک تۆمار بکات.
- هەریەکە لە پیدری و ترینکاو وپیانیچ بەشدارییان لە یاریەکە کرد.
- دەرکەوتنێکی نایابی سوارێز، توانی دوو گۆڵ لەگەڵ ئاتلەتیکۆ لە 20 خولەک بکات و گۆڵێکیش دروست بکات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


