
لۆکا یۆڤیچ
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داهاتووی لۆکا یۆڤیچی هێرشبەری سڕبی یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە و نایەوێت لە گواستنەوەکانی ئێستا دەستبەرداری ببێت.
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید پشتگیری بۆ مانەوەی لۆکا یۆڤیچ دووپات کردووەتەوە، ئەو یاریزانە سڕبییە یانەی ریاڵ مەدرید جێناهێڵێت، ئەگەر گرێبەستێکی گەورە نەبێت خودی یاریزانەکە و یانەکە پێی رازی بن ئەو دەمێنێتەوە.
یۆڤیچ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2019 بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی خۆی بسەلمێنێت و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەر بردووە.
رۆژنامەی مارکاش ئەمڕۆ نوێترین هەواڵی لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای دەکات زیدان لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی رێککەوتووە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نەدات سەرەڕای ئەوە رەخنە لە هێڵی پێشەوەی یانەکە دەگیرێت.
هەروەها رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، یانەکە دەستبەرداری مایۆراڵی هێرشبەری دەبێت و لە رۆژانی داهاتوو ئەو یاریزانە ماڵئاوایی لە یانەی شاهانە دەکات.

مایۆراڵ لە یاری ریاڵ بیتس
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



