“ئه‌گه‌ر دۆخى كۆرۆنا باشبێت ده‌رگاى قوتابخانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه”

سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: VOA
SNN
بریكارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه خوێندنى ئه‌لیكترۆنیمان پێشنیاركردووه نه‌وه‌ك ئۆنڵاین، چونكه 900 گوند هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان تاوه‌كو ئێستا ئینته‌رنێتیان پێنه‌گه‌یشتووه.
سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه: “ده‌بێت هه‌موو قوتابیه‌ك ماسكی پێبێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت به مامۆستا و به قوتابی به‌بێ ماسك بڕۆنه ناو پۆله‌كانه‌وه”.
ده‌شڵێت: “حكومه‌ت پاره‌ی دابینكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو قوتابخانه و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێ‌و هه‌بێت و گه‌رمی قوتابییه‌كان بپێوێت، پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو پۆله‌وه مادده‌ی پاكژكردنه‌وه بۆ ده‌ستیان ئاماده‌كراوه، ئه‌مه‌ش 540 ملیۆن دینار تێچووه‌كه‌یه‌تى له‌سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم”.
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باس له بابه‌تى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “گوندمان هه‌یه له هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان پێنه‌گه‌یشتووه، بۆیه ئێمه وتومانه: خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌ك خوێندنی ئۆنڵاین، 900 گوندمان هه‌یه له‌هه‌موو سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا كه ئینته‌رنێتیان نییه”.
سه‌یوان عه‌لی پێى وایه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه خوێندنى ناو قوتابخانه‌كانیش ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده كاراده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه بگاته هه‌موو ماڵێك، وانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌پێی توانا شه‌رح بكات بۆ قوتابییه‌كان كه توانای ئه‌وه‌یان نییه كه ئینته‌رنێت و ئه‌و شتانه به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش هه‌تا سه‌ر نابێت هیوادارم دۆخی ڤایرۆ‌سه‌كه كه‌مبكاته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی باش بێت من وای بۆ ده‌چم هه‌موو قوتابخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌ده‌وام، وه‌كو ساڵانی تر وای بۆ ناچم كێشه‌یه‌كی واگه‌وره بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


