تێنسی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێكهاته‌كه‌ی به كچه یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێز ده‌كات

ئه‌سما عه‌لی خه‌یروڵا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی سه‌رمێزی كچانی عێراق
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق بۆكوڕان و كچان، یانه‌كان له به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌یان به‌رده‌وامن، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی چاوی له نازناوه‌كه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێكهاته‌كه‌ی به یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێز كرد.
یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ خۆی به به‌هێزی پیشانی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراق بدات و دوای به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی كوڕانی به چه‌ندین یاریزانی به‌هێز، به‌هه‌مان شێوه پێكهاته‌ی تیپی كچانیشی به یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌هێزكرد، بۆیه ئامانجی یانه‌كه له به‌هێزكردنی پێكهاته‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی عێراقه.
به‌ڵێن حه‌یده‌ر راهێنه‌ری تێنسی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئه‌سما عه‌لی خه‌یروڵا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی سه‌رمێزی كچانی عێراقه پێشتریش بۆ یانه‌ی گازی باشوور یاری كردووه، هێنانی ئه‌و یاریزانه بۆ یانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه نازناوی خولی عێراق له‌شاری سلێمانی بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵی رابردووش یاریزانی ناوبراو حه‌زی ده‌كرد په‌یوه‌ندییمان پێوه بكات، به‌ڵام ئێمه پێكهاته‌كه‌مان به‌هێز بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ركابه‌رییه‌كی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان یانه‌كان، بۆیه به باشمانزانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئێمه یاری بكات”.
وتیشی:” ئه‌مساڵ ئێمه ته‌نیا سێ یاریزان له پێكهاته‌كه‌ماندا یاری ده‌كه‌ن كه هه‌ر سێكیان كوردن كه هه‌ریه‌ك له ئه‌وین عه‌لی ، ئه‌ژین عه‌لی و مینا حه‌سه‌ن، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌ژین عه‌لی و مینا حه‌سه‌نیش له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ ماوه‌ی 20رۆژه له كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانداین به‌یانیان و ئێواران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و به‌هێزتر خۆمان ئاماده‌بكه‌ین”.
جیاواز له یانه‌كانی تری كوردستان و عێراق ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی گرنگی زیاتر به‌تیپی كچان ده‌دات و ئامانجیه‌تی شان به شانی تیپه‌كانی كوڕانی پارێزگای سلێمانی كه ماوه‌ی 13ساڵه پاڵه‌وانی عێراقن ، به‌هه‌مان شێوه له‌ئاستی كچانیشدا پارێزگاری له نازناوی عێراق بكه‌ن و جامی خوله‌كه له‌شاری سلێمانی بهێڵنه‌وه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


