
ئۆپراسیۆنی ئاسایش
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى زانیارى ده‌گاته هێزه كوردستانییه‌كان كه چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان بۆ خورماتوو جموجۆڵیان هه‌یه ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق رووبه‌ڕووى ئه‌و چه‌كدارانه‌وه ده‌بنه‌وه و سێ چه‌كدارى داعش ده‌كوژن و دوو ئاسایش بریندار ده‌بن.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زینانه له سنوورى كفرى به SNNى راگه‌یاند: له كاتێكدا له سنوورى ناوچه‌كانى قەڵخانلو وئەغجەمە له نێوان گه‌رمیان بۆ خورماتوو زانیارى هه‌بووه چه‌كدارانى داعش جموجۆڵیان هه‌یه، هێزێكى هاوبه‌شى ئاسایش و پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكى هاوبه‌شدا شه‌وى رابردوو چوونه‌ته ناوچه‌كه‌و كه‌مینیان داناوه و رووبه‌ڕووى چه‌كداره‌كانى داعش بوونه‌ته‌وه.
وتیشى، “له ئاكامى ئه‌و شه‌ڕه‌دا كه ماوه‌یه‌كى خایاندووه دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان برینداربوون و چه‌كداره‌كانیش زیانیان به‌ركه‌وتووه و هه‌ڵهاتوون”.
به پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له شه‌ڕه‌كه‌ى ئاسایش و پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر به داعش هێزه كوردستانییه‌كان سێ چه‌كدارى داعشیان كوشتووه و ئه‌مڕۆ ته‌رمى ئه‌و چه‌كدارانه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى خورماتوو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



