گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 29/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (29/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئاڵنگاری نوێ.
- دوای ئەو ئاستەی ڤاڵڤێردی لە یاری ریاڵ بیتس پێشکەشیکرد،شوێنی کرۆسی ئەڵمانی دەگرێتەوە لە یاری داهاتووی یانەکەی دژی ڤەلەد وەلید، کە ئەم یاریزانە ئەڵمانییە تووشی پێکان بووە.

ئاس:
- بەڵێنەکانی خولی لالیگا.
- پاش دەستپێکی باش لە وەرزی نوێ 2020-2021ی یانەکانی ئاتلەتیکۆمەدرید و سڤییا ،جێگرەوەیەکی باش دەبن بۆ ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە.
- 16ساڵە یەکەمجارە دوای تەواوبوونی هەفتەی سێیەم ئەم چوار یانەیە لە ریزبەندی یەکەم تا چوارەمی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نابینرێن.
- یانەی ریال مەدرید بە هیوایە یۆڤیچی سڕبی یانەکە جێبهێڵێت، ئەمەش بۆ پەرەپێدانی تواناکانی.
- لە ئەگەری رۆشتنی ئەم یاریزانە بە خواستن، ئەوا مایۆراڵ لە تیپی یەکەم بەردەوام دەبێت.

سپۆرت:
- دیپای ئەو یاریزانە ژمارە 9 یە کە کومان دەیەوێت.
- راهێنەرەکە پێداگرە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرەڕم، بۆ هێڵی پێشەوە.
- بازاڕی بلاوگرانا زیاتر دەبێت و سێرجینیۆ دیست گواستنەوەی داهاتوو دەبێت.
- یانەی پۆرتۆ دەیەوێت بە خواستن ریکی پویگ بگوازێتەوە.
- یانەی مانچستەرسیتی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی دڵی بەرگری دەکات و دەرگا بۆ رۆشتنی ئیریک گارسیا دەکاتەوە.
- ئانسۆ فاتی ژمارەکانی نایابن،لە تەمەنی 17 ساڵیدایە، توانیویەتی 9 گۆڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات، ئەمەش ژمارەیەکی سەرسوڕهێنەرە بۆ یاریزانێکی لاوی لەم شێوەیە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- بەمشێوەیە ئانسۆ فاتی گرێبەستی واژوو کردووە.
- بەرزبوونەوەی ئاستی ئەم یاریزانە پێش ئەوەی بێتە کەتەلۆنیا، یانەکانی سڤییاو ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان داوە، بەڵام بەرشەلۆنە لە رێگەی ئەلبێرت پویگ کە بەڕێوەبەری وەرزشی تەمەنەکانی یانەکە بووە لە ساڵەکانی 2005-2010 ، ئەو توانی فاتی بۆ لاماسیا بگوازێتەوە.
- بە لای کەمەوە لە ئێستادا تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵدا نوێکراوەتەوە و لە یانەکە دەمێنێتەوە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


