نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی هاتوچۆی گەشتیاری لە مەرزی باشماخ

SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ كونسوڵی ئێران لە سلێمانی كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن بڕیارێكی دوو لایەنە بدەن بۆ كردنەوەی مەرزەكان بەڕووی هاتوچۆی گەشتیاریدا بۆ ئەو مەبەستەش نوسراویان ئاراستەی وەزاەتی ناوخۆ كردووە، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش دەڵێت: “بڕیاردان لەسەر دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لەدەستی ئێمەدا نییە”.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: بەمەبەستی كردنەوەی مەرزە نێودەوڵەتیەكان بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاریدا لەگەڵ كونسوڵی ئێرانی كۆبوینەتەوە و هەروەها نوسراوێكیشمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی گشتی دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ ئێران بكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە بڕیاری دوو لایەنە هەیە بەجۆرێك لایەنی ئێرانیش ڕەزامەند بێت بە دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری.
لیوا مەریوان كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بۆ SNNی ڕوونكردەوە، لە ئێستادا بە گوێرەی چەند مەرجێك و بە ڕەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ جموجوڵ و هاتن وچوون بۆ خوێندن وكاری بازرگانی و نەخۆشی بەردەوامە، ئەوەش بە گرتنەبەری ڕێوشوێنە تەندروستییەكان، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری هەیە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نیە، چونكە بڕیاری ڕاگرتنی هاتووچۆی گەشتیاری بە بڕیاری لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەرچووە و هەر بە بڕیاری ئەوانیش دەستپێدەكەنەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
14 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
15 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
17 hours لهمهوپێش



