به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی سه‌ڵاح كوێخا له گه‌رمیان سێ رۆژ ماته‌مینى راگه‌یه‌نرا

مه‌راسیمى ماڵئاوایكردن له ته‌رمى سه‌ڵاح كوێخا، سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه، ئیداره‌ى ناوچه‌كه ماوه‌ى سێ رۆژ ماته‌مینى راده‌گه‌یه‌نێت و سوپاسى جێگرى و سه‌رۆكى حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان و فه‌رمانگه و هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى پێشووى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌هۆى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شارى سلێمانى گیانى له ده‌ستدا، له مه‌راسیمێكدا ته‌رمه‌كه‌ى له سلێمانییه‌وه هێنرایه‌وه كه‌لار و له لایه‌ن هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و لایه‌نه‌كانه‌وه پێشوازى لێكرا، دواتر ته‌رمه‌كه‌ى بۆ ماڵئاوایی برایه ئیداره‌ى گه‌رمیان و له كۆتایشدا له گۆرستانى به‌رلوت به خاك سپێردرا.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی ئه‌و به‌رپرسه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا سێ رۆژ ماته‌مینى راگه‌یاند.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا)وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ماتهمنینی گشتی راده‌گه‌یه‌نرێت
به بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی پیشوازیكردن و رێزلێنان و به‌خاكسپاردنی ته‌رمی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه به پێویستی ده‌زانین سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌زگای ئاسایش و دەزگاکانی پۆلیسی لە گه‌رمیان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی گه‌رمیان و یەکە ئیدارییەکان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی گه‌رمیان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و چین و توێژه جیاوازه‌كان و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویسی گه‌رمیان و هه‌موو ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی پارێزگای سلێمانی كه هاوكارمان بوون بكه‌ین، كه له مه‌راسیمی هێنانه‌وه و پێشوازی لێ‌كردن و ناشتنی ته‌رمی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌كه‌مان هاوكار بوون و ماندوو بوون له گه‌ڵماندا.
هه‌ر لێره‌شه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز (سه‌ڵاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ واته له‌مڕۆوه (29/9/2020) تا رۆژی (1/10/2020) ماته‌می گشتی راده‌گه‌ینین. ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر رێزلێنان و به‌رز راگرتنی خزمه‌تی گه‌وره‌ی به‌ڕێز سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان به سنووره‌كه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
31 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
31 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
38 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



