قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى كفرى بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند

دروشمى مامۆستایه‌ك كه بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنى كردووه له سلێمانى | فۆتۆ: ئه‌رده‌ڵان ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
سه‌رجه‌م قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى سنوورى شارى كفرى بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند به‌شێوه‌ى سیستمى ئه‌لیكترۆنى و داواش ده‌كه‌ن مووچه له‌كاتى خۆیدا به‌بێ لێبڕین دابه‌شبكرێت و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ش ده‌ستپێبكاته‌وه.
له یاداشتێكدا 19 قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى سنوورى شارى كفرى ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، “پاڵپشتى خۆمان بۆ قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانى سنووره‌كه راده‌گه‌یه‌نین و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوازه ده‌وام ناكه‌ین، پێویسته ژیان و گوزه‌رانمان باش بكرێت ئه‌وكات باسیى ده‌وام بكرێت”.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، “تێبینمان له‌سه‌ر ده‌وام به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه و به گونجاوى نازانین بۆ هه‌رێمى كوردستان، تاوه‌كو داواكارییهكانیشمان جێبه‌جێ نه‌كرێت بایكۆتى ده‌وام له 10ى تشرینى دووه‌مى 2020 راده‌گه‌یه‌نین”.
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان، قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانى سنوورى كفرى سێ داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له:
– پێدانى مووچه 30 رۆژ جارێك به بێ لێبڕین و له كاتى خۆیدا، وه‌كو مافێكى خۆمان پلهبهرزكردنهوهمان بۆ بكرێت.
– كاراكردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكیمان به شێوه‌یه‌ك بێت كه بۆ پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى حكوومه‌ت و هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ى دیكه به كاریبهێنن.
– ره‌تكردنه‌وه‌ى خوێندنى ئه‌لیكترۆنى به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، چونكه به گونجاوى نازانین و پێویسته دواى راوێژى له گه‌ڵ مامۆستایان رێكارى پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كه‌ى.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026 -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
1 hour لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
September 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
September 8, 2026



