حەیدەر عەبادی: کشانەوەی ئەمریکا عێراق لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دادەبڕێت

حەیدەر عەبادی
SNN
حەیدەر عەبادی دەڵێت: “کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق کشانەوەی دەیان نێردە و نوێنەرایەتی دیکەی وڵاتانی بەدودا دێت و وا دەکات عێراق لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی داببڕێت بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە”.
دوێنێ وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، رایگەیاند: پێشتر واشنتن بە بە ئاشکرا وتوویەتی هێرشە مووشەکییەکانی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڕەشەیە لەسەر حکومەتی عێراق و ناوەندی دیبلۆماسییەکەی ئەمریکاش.
سەرۆکەزیرانی پێشووتری عێراق لەمبارەیەوە رایگەیاند “بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق پێویستە بۆ دژایەتیکردنی داعش”.
وتیشی: “کشانەوەی ئەمریکا لەعێراق کشانەوەی دەیان نێردە و نوێنەرایەتی دیکەی وڵاتانی بەدودا دێت و وا دەکات عێراق لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی داببڕێت بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمریکییەکان پێیانوتووین باڵیۆزخانەی خۆیان لە بەغدا دادەخەن نەک گواستنەوەی بۆ هەولێر”.
راشیگەیاند “عێراق پێویستیی بە هێزەکانی هاوپەیمانان و پشتیوانی لۆجیستی و سەربازیی هەیە تا مەترسییەکان لەسەر خۆی بڕەوێنێتەوە”.
لە ماوەی رابردوودا هێرشی بەردەوام دەکرایە سەر ناوچەی سەوز، بەتایبەت ئەو ناوچەیەی کە نزیکە لە باڵیۆزخانەکەوە.
رۆژی شەممەش رۆژنامەی واشنتن پۆست وتارێکی نووسەر و پسپۆڕی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەیڤد ئیگناتیۆسی بڵاوکردەوە کە هۆشداریدابوو لەوەی کە ئەگەر ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی دابخات ئەوا ئەگەری هەیە لە پێش هەڵبژاردنی ئەمریکا، فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆردومانی پێگەکانی حەشدی شەعبی بکەن، ئەوەشی بە “سوپرایزی ئۆکتۆبەر” ناوبرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



