ناشرینترین ئەو وشانە چی بوون کە ترەمپ و بایدن لە دیبەیتەکەدا بەیەکیان وت

بایدن-و-ترەمپ
SNN
چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا دیبەیتێک لە نیوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان ئەنجامدرا، کە هەندێک لە هاووڵاتیانی ئەمریکا پێیان وابوو گفتووگۆی نێوان ئەم دوو سەرۆکە درو دەبێت لە وشەی ناشرین، بەڵام وا نەبوو.
هێرشەکانی جۆ بایدن لە چڕو بەهێزبوون، وشەی(درۆزن)ی زۆر بەکارهێنا بەرامبەر ترەمپ، بەجۆرێک کار گەیشتە ئەوەی ترەمپ بە بایدنی وت “دەتوانیت بێدەنگبیت”، بایدن وتی” ئەوەی من تا ئێستا گوێم لێ بووە هەمووی درۆ بووە، من نەهاتووم درۆی ئەم پیاوە راست بکەمەوە، لای هەموان ئاشکرایە ترەمپ درۆزنە”،
بایدن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ ترەمپ ” تۆ خراپترین سەرۆکی ئەمریکایت”
لەبەرامبەردا ترەمپ بە بایدنی وت ” تۆ لە پۆلەکەتدا کە دەرچویت وابزانم دواهەمین خوێندکار بوویت لە رووی زیرەکییەوە، بۆیە هەرگیز باسی زیرەکی لەگەڵ من نەکەیت”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ بە بایدنی وت ” تۆ بوکەڵەیەکی بەدەست چەپە رادیکاڵەکانەوە” لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بایدن بە ترەمپی وت ” تۆ خراپترین سەرۆکی ئەمریکایت کە مێژوو بەخۆیەوە بینیبێتی”، ” تۆ خەمی پشکەکانتە زیاتر وەک خەمی کۆرۆنا”.
لە بەرامبەردا ترەمپ وتی ” ئێمە کاری باشمان بۆ کۆرۆنا کردووە (جۆ) دڵنیام ئەگەر تۆبویتایە هیچت پێ نەدەکرا”.
ئەم گفتووگۆیەی نێوان بایدنی 77 ساڵ و ترەمپی 74 ساڵ کاریگەری یەکلا کەرەوەی دەبێت لەسەر هەڵبژاردنەکانی 3 تشرینی دووەم، گەلی ئەمریکا لە رێگەی ئەم دیبەیتەوە ئاستی سەرۆکی کۆن و نوێ هەڵدەبژێرن.
ئەم دیبەیتەی نێوان ترەمپ و بایدن لە زانکۆی (کیسۆیسترن ریزیف) لە کلیفلاند، راستەخۆ لە کەناڵی فۆکس نیوزەوە پەخش دەکرا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
14 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
14 hours لهمهوپێش



