
SNN
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا تووشبوونی خۆی و میلانیای هاوسەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، نرخی نەوت بەرێژەی %3 دابەزی و زێڕ بەرزبوویەوە.
سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، دەرچوونی پشکنینی ترەمپ بە پۆزەتیڤ کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دانا و نەوتی خامی ئەمریکی بوو بە 39 دۆلار و 70 سەنت و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزی.
لەگەڵ ئەوەش نرخی نەوت بەگشتی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نەوتی ئۆپیک لە بازارەکانی جیهاندا گەیشتە خوار 40 دۆلار.
لەگەڵ نزمبوونەوەی نرخی نەوت نرخی زێڕ بەرزبوویەوە و لە هەزار و 891 دۆلارەوە بۆ ئۆنسەیەک گەیشتە هەزار و 909 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای خۆی و هاوسەرەکەی دەرچووە و دەرکەوتووە هەردووکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش



