
photo/AP
SNN
لەدوای تووشبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: “تەندروستی ترەمپ باشە و ئیرادەی بەرزە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی تشرینی دووەمدا دەکات”.
بەگوێرەی کۆشکی سپی، ترەمپ هیچ نیشانەیەکی قورسی نەخۆشیەکەی نییە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ستافی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە کارکردن و پێشبینیش دەکرێت لەکاتێکی نزیکدا چاکببێتەوە.
بەرپرسانی کۆشکی سپی باسیان لەوەکردووە، دوای تووشبووی ترەمپ بەکۆرۆنا، لە ئێستادا ئەو کەسانە دیاریدەکەن کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ترەمپ هەبووە، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە تەندورستییان.
راشیانگەیاندووە، لە ئێستادا ترەمپ بەدوای رێگایەکی گونجاودا دەگەڕێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گەلی ئەمریکا، لە کاتێکدا بانگەشەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەردەوامە.
پاش ئەوەی کە ترەمپ لە تویتەر رایگەیاند کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سایتی (زە گاردیان)ی بەریتانی رایگەیاند: ترەمپ و ميلانيا لەكاتى گەشتەكەيان بۆ كڵیڤلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو تووشى كۆرۆنا بوون.
لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە كە يەكێكە لە ژنە گەورە ڕاوێژكارەكانى ترەمپە، ناوبراو تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە و لەڕێگەى ئەوەوە ترەمپ و هاوسەرەکەی تووشبوون.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
5 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
14 hours لهمهوپێش



