شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەری سەید عەلی سەردانی مەزاری مام جەلال دەکات

شاندەکەی گۆڕان لەسەر مەزاری مام جەلال
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە بۆنەی یادی سێ ساڵەی كۆچی دوایی مام جەلال پەیامی تایبەت بەخۆیان ئاراستەی هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان هیچ بەیاننامەیەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە، وتەبێژی بزوتنەوەكەش دەڵێت “ئەمڕۆ لەسەر مەزاری مام پەیامی خۆمان بە یەكێتی دەگەیەنین”.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: من ئاگادار نیم كە بۆچی تا ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بێدەنگ بووە لە دەرنەكردنی هیچ بەیاننامە و ڕاگەیەندراوێك بە بۆنەی یادی سێ ساڵە كۆچی دوایی مام جەلال، بەڵام بە دڵنیاییەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی باڵای بزوتنەوەكەمان سەردانی مەزاری مام دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەردانی شاندە باڵاكەی بزوتنەوەی گۆڕان لەوێ پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی سێیەم ساڵی كۆچی دوایی مام جەلال بە هاوسەرۆكان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەگەیەنین.
ئەمڕۆ 3/10/2020 سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال، بەو بۆنەیەشەوە زۆربەی حزب و سەركردە عێراقی و كوردستانییەكان پەیامی تایبەت بەو یادەیان ئاراستەی هاوسەرۆكان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


