
زیدان لە کۆنگرەکە
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیڤانتی و یاریەکە لە کاتژمێر 5:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
زیدان لە کۆنگرەکە وتی:”لیڤانتی رکابەرێکی زۆر زەحمەتە، دەبێت 90 خولەک بە باشی یاری بکەین، ئێمە بۆ بردنەوەی یاریەکە پێویستمان بە هەموو یاریزانەکان هەیە”.
لەسەر یاریزانەکانی وتی:” ئەسینسیۆ یاریزانێکی گرنگە ، هەموو کات دەمانەوێت ئەومان لەگەڵ بێت و گۆڵ زۆر دەکات، ئیسکۆش هاوشێوەی یاریزانەکانی ترە، ئەم یاریزانە هەموو کات دەیەوێت یاری بکات،خۆشحاڵم بە بوونی هەریەکە لە کارڤاخال و ئۆدۆریزۆلا، پێکان ئەگەری هەیە لە هەموو یانەیەک رووبدات، من بیر لە هیچ شتێکی تر ناکەمەوە، بە شوێنی پۆزش هێنانەوەش ناگەڕێم، هازاردیش تووشی پێکانی ماسولکە بووە،کار بە جددی دەکات بۆ گەڕانەوە،رامۆس و لۆکا مۆدریچیش دەتوانن چەندین یاری لە خولەکە ئەنجام بدەن، سەرەڕای ئەوەی تەمەنیان زیاترە لە 30 ساڵ.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش



