
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی بۆ کردنەوەی مزگەوتەکان راگەیاند تا رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشی کۆرۆنا بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا داوایکردووە، دەستنوێژگرتن لەناو مزگەوتەکاندا نەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “پێویستە نوێژخوێنان لەکاتی چوونیاندا بۆ مزگەوت بەرماڵی تایبەتی خۆیان بهێنن، هاوکات دەبێت ماوەی نێوان نوێژخوێنان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت”.
تەندروستی سلێمانی داوا دەکات، “تا بتوانرێت ماوەی وتاری نوێژی هەینی کەم بکرێتەوە و نوێژی تەراویح کەمترینیان بێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە مزگەوتەکان دەکرێنەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
8 hours لهمهوپێش



