
AP Photo/Jose Luis Magana
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، واشنتۆن خواستی ئەوەی نیە رووسیا لە سووریا بکشێتەوە.
جەیمس جێفری لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “هەرگیز ئەمریکا هەوڵی بۆ ئەوە نەداوە رووسیا لە سووریا بکشێتەوە، رووسیا ماوەی 30 ساڵە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ دیمەشق هەیە، کشانەوەشی لەو وڵاتە سوود بە ناوچەکە و رووسیاش ناگەیەنێت”.
جێفری رایگەیاندووە، واشنتۆن زیاتر نیگەرانی هەژموونی ئێران و هێزە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەیە لە سووریا.
وتیشی: “ئەمریکا دەیەوێت رەوشی سووریا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە”.
لە ساڵی 2011وە کە شەڕی ناوخۆی سووریا دەستیپێکردووە، چەندین وڵاتی زلهێز بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەتی دیمەشق، یاخود هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵاتەکە، هێز و چەکداریان رەوانەی وڵاتەکە کردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



