
وێنەی خێزانیی بۆریس جۆنسن
SNN
لە کتێبێکدا کە بەمنزیکانە بڵاودەبێتەوە، باس لە ژیانی پڕ لە نەهامەتیی سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەریتانیا دەکات و روودانی شەڕێک ئاشکرا دەکات کە کاتی خۆی باوکی لووتی دایکی شکاندووە.
کتێبەکە ناوی (The Gambler)ە واتە (قومارچی) و رۆژنامەی دەیلی مەیل باسیکردووە کە ستانلی جۆنسن باوکی بۆریس رۆژێک لووتی چارلۆت-ی هاوسەری شکاندووە و بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
کتێبەکە رۆژنامەنووس تۆم پاوەر نووسیوێتی و بڕیارە رۆژی 15ی ئەم مانگە بڵاوبکرێتەوە کە باس لە ژیانی سەرۆکوەزیرانی ئێستای بەریتانیا دەکات.
کتێبەکە قسەیەکی چارلۆتی دایکی بۆریس جۆنسن-ی گێڕاوەتەوە کە ئێستا تەمەنی 77 ساڵە و دەڵێت “زۆر ژیانم ناخۆش بووە تا کار گەیشتۆتە ئەوەی رۆژێک باوکی جۆنسن لووتی شکاندووە.”
کتێبەکە دەڵێت: “سەرۆکوەزیرانی ئێستا ژیانی خێزانیی لە منداڵی و گەنجیدا زۆر ناخۆش بووە و هۆکاری هەندێک لە هەڵسوکەوتە سەیر و سەمەرەکانی ئێستاشی ئەوەیە کە دەیەوێت ئەو ژیانە تاڵەی لەسەر رووی خۆی بسڕێتەوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



