بە فەرمی رۆشتنی دیمبلی و هاتنی دیپای بۆ بەرشەلۆنە یەکلایی بووەوە

دیپای و دیمبلی
SNN Sport
رۆژنامەکانی ئیسپانیا مانەوەی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشەلۆنە لە یانە کەتەلۆنیەکە لەم وەرزە دووپات دەکەنەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، تەنیا 2 رۆژ ماوە تا گواستنەوەکانی هاوینەی یاریزانان دابخرێت، عوسمان دیمبلی یانەکە جێناهێڵێت و ئەو یاریزانە دەمێنێتەوە.
هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ممفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆن ناکات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر کومان داوای گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردبوو، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی یانەی بەرشەلۆنە، نەیانتوانی ئەم یاریزانە بگوازنەوە، سەرەڕای ئەوەی یەکێکبوو لە داواکارییەکانی رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێ.
کومان لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە، ئەگەر عوسمان دیمبلی لە یانەکە بمێنێتەوە دەرفەتی یاریکردنی پێدەدات و پشتی پێدەبەستێت، بەڵام رۆژنامەکانی ئیسپانیا دووپاتی دەکەنەوە، ئەم راهێنەرە فاتی وەکو یاریزانی سەرەکی یاری پێدەکات تا دیمبلی.
یانەی بەرشەلۆنە بڕی 109.5 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە لە فرۆشتنی ئارسر، سیمیدۆ، راکیتچ و ڤیدال دەستکەوتووەو سوارێزی بێبەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



