
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بانگهێشتى وه‌زیرى كاره‌با ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان، ده‌شڵێت: “بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با ته‌نیا بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى كۆمپانیاكانه ده‌نا ئێستاش كاره‌با نیوه‌ى به‌ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌یه”.
سه‌ركۆ گه‌ڵاڵى، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “هه‌فته‌ى داهاتوو لیژنه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات له‌باره‌ى دۆخى كاره‌با و هه‌وڵه‌كانى راده‌ستكردنى ئه‌و سێكته‌ره به كه‌رتى تایبه‌ت، دواتر بڕیار ده‌ده‌ین كه وه‌زیرى كاره‌با بانگهێشتى په‌رله‌مان بكه‌ین به مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه بده‌ن له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى كه داویانه”.
وتیشى: “ئێستا دۆخى دارایی خه‌ڵكى زۆر خراپه، بڕینى مووچه و دابه‌شنه‌كردنى له‌كاتى خۆیدا هه‌یه، بۆیه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه، بارگرانییه بۆ سه‌ر هاووڵاتییان”.
بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ره‌خنه‌ى تووند له حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “به بۆچوونى من ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى چه‌ند كۆمپانیایه‌كه، ده‌نا خۆ ئێستاش كه‌رتى كاره‌با به‌شێكى زۆرى به‌ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ته‌وه‌یه و ناویان لێناوه مۆلیده‌ى ئه‌هلى”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئومێد محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بە SNNی راگه‌یاند: “بابەتی پێدانی كارەبا بە كەرتی تایبه‌ت شتێكی تازە نییە، بەڵكو لە بەرواری 5ى ئایارى 2020 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارە دەركراوە، بەڵام ئێمە لەوكاتەوە تا ئێستا لە دیراسەكردنی ئەو بڕیارەداین بۆ ئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە كەرتی كارەبا بگوازینەوە بۆ كەرتی تایبەت كە زۆرترین قازانج بۆ حكومەت بێت و نرخیش لەسەر هاووڵاتییان زیاد نەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


