ئێران مۆڵه‌تى فڕینى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه

فڕۆكه‌یه‌كى هێڵى ئاسمانى عێراقى | فۆتۆ: Wathiq Khuzaie/Getty Images
SNN
سه‌رۆكى هێڵى ئاسمانى مه‌ده‌نى ئێران رایگه‌یاند: مۆڵه‌تى فڕینى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراقیمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، وتیشى: “كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق سه‌رپێچى یاساكانى گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیارانى كردووه”.
تۆریج ده‌هقان زه‌نگه‌نه، سه‌رۆكى هێڵى ئاسمانى مه‌ده‌نى ئێران كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق سه‌رپێچى یاساكانى گواستنه‌وه‌ى گه‌شتیارانى كردووه، مۆڵه‌تى فڕینهكهیمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه”.
وتیشى: “بۆ له‌مه‌ولا ته‌نیا ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى كه له عێراق و ئێران مافى مانه‌وه‌یان هه‌یه به‌پێى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌نێوان ئێمه و هێڵى ئاسمانى عێراق هه‌یه مافى گه‌شتكردنیان هه‌یه”.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ى رابردوودا ڤیديۆیهك له‌نێو نووسینگه‌ى هێڵى ئاسمانى عێراق له ئێران بڵاوبووه‌وه كه تێیدا كارمه‌نده‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌شتیارێك شه‌ڕى ده‌سته و یه‌خه ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه دۆخێكى نه‌خوازراو دروستبووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



