
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ بۆماوەی هەفتەیەك بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە دەوامی ڕاگرت، ئەمڕۆش بەهەمان هۆکار، سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بۆماوەی 10 ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت، ئەوەش بە ڕەزامەندی هەردوو وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەڵەبجە.
كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵبجە بە SNNی راگەیاند: دوای تووشبوونی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەشە جیاوازەكانی شارەوانیمان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەمەبەستی پاراستنی گیانی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی سنوورەكە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بڕیارماندا كە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوام لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەلەبجە ڕابگرین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕاگرتنی دەوام بە ڕاوێژ بووە لەگەڵ وەزیری شارەوانی و بە ئاگاداری پارێزگاری هەلەبجەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین تا دەستپێكردنەوەی دەوام سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە نەكەن بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان.
ڕاگرتنی دەوام لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە كاتێكدا كە دوێنێش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تووشبوونی ژمارەیەك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بۆماوەی هەفتەیەك دەوامییان ڕاگرت.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



