
مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN
وتەبێژی هەناردەکارانی بەرهەمەکانی نەوت و گازی ئێران رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان گەورەترین کڕیاری ئێمەیە و گەورەترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێم هەبووە”.
حەمید حوسێنی وتەبێژی هەناردەکارانی بەرهەمەکانی نەوت و گازی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: حکومەتی عێراق بەهۆی گەمارۆکانەوە سووتەمەنی لە ئێران ناکڕێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیی لەگەڵ گەمارۆکان هەندێ دەسەڵاتی هەیە و بەپێی ئەوانە دەجوڵێتەوە.
وتیشی: “بەگشتی لە 10 ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا هەناردەمان بۆ حکومەتی ناوەندیی عێراق نەبووە و زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بووە”.
سەرەکیترین ئەو کاڵا و کەلوپەلەی ئێران هەناردەی هەرێمی کوردستانی دەکات، بریتین لە بەنزین و دواتریش گاز، کارەبا، کەلوپەلی بیناسازی، ماددەی خۆراکی، ماددەی کیمیایی، پترۆکیمیایی و کەلوپەلی پیشەسازی.
بە وتەی حوسێنی، حکومەتی عێراق پێویستیی بەنزینی خۆی لەهیندستان و وڵاتانی ئەوروپاوە دابیندەکات.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
36 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
60 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



