لەبارەی راگرتنی هاتووچۆ لە مەرزی باشماخەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی یادی چلەی ئیمام حسێن و بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەرپرسانی ئێران بڕیاریانداوە كە لە ئەمڕۆوە هەموو جۆرە هاتووچۆیەك لە مەرزە نیودەوڵەتییەكانی پارێزگاكانی عێراق ڕابگرێت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش ڕوونكردنەوە دەدات.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن بەرپرسانی دیوی ئێرانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئاگاردراوینەتەوە كە بەبۆنەی چلەی ئیمام حسێن ڕاگرتنی هاتووچۆ تەنها لە مەرزەكانی پارێزگاكانی عێراق جێبەجێدەكرێت، بەڵام هاتووچۆكردن بە گوێرەی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم و لایەنی ئێرانییەوە دەردەكرێن لە مەرزەكانی هەرێم ڕاناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ شێوەیەك ڕێگەی بەهاتووچی هیچ هاوڵاتییەكی ئێرانی نادرێت بە مەبەستی بەشداریكردن لە یادی چلەی ئیمام حسێن لە مەرزی باشماخەوە بێتە هەرێمی كوردستان و پاشان ڕوو لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، هاوكات لایەنی ئێرانیش دڵنیایان پێداوین كە هیچ هاووڵاتییەكی ڕێگەپێدانی بۆ ناكرێت بە مەبەستی گەشتكردن بۆ بەشدار لە چلەی ئیمام حسێن.
لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، جەختی لەوەشكردەوە كە جموجوڵی بازرگانی و هاتووچۆی ئەو هاووڵاتیانەی كە ڕێگە پێدانیان هەیە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت، ئەو كەسانەی كە لە هەرێمەوە دەچن دەبێت بەو مەرجانە بێت كە لە وەزارەتی ناوخۆ دەرچوون.
وتەكانی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی مەرزی باشماخ لە كاتێكدایە كە لە ئەمڕۆوە هاتووچۆی هاووڵاتییان لە مەرزەكانی عێراق بەمەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیماح حسێن و رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕادەگیرێن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
40 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
40 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



