پەرلەمانتارێكی گۆڕان: ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت لە قەبارەی خۆی زۆر گەورەتر كرا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید و بڕیار محهمهد
ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان پێویستی بە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە نەدەبوو كە ئەمڕۆ گیرایە بەر چونكە لە هاتنی سەرۆكی حكومەت خاڵێكی پەیڕەویە و لە ڕاگەیاندنەكان زۆر لە قەبارەی خۆی گەورەتر كرا.
دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێوشوێنەی كە بۆ هاتنی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان گیراوەتەبەر پێویستی نەدەكرد بەوجۆرە بێت چونكە هاتنی سەرۆكی حكومەت لە خاڵێكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دیاریكراوە و ئێمە بە دانیشتنێكی ئاسایی پەرلەمانی دەزانین پێویستی بەو گەورەكردنە نەدەكرد كە لە ڕاگەیاندنەکانەوە زۆر لە قەبارەی خۆی گەورە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەكەین سەرۆكی حكومەت قسەی دڵی خەڵك بكات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئێمەش پرسیاری دڵی خەڵك بە تیمەكەی حكومەت دەگەیەنین بە بێ جیاوازی.
وتەكانی ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدا كە ( جەلال محەمەد) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە هەمان فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەكردووە كە پەرلەمانتاران بۆیان نییە ڕاستەوخۆ پرسیار ئاراستەی سەرۆكی حكومەت بكەن.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



