
بەرشەلۆنە
SNN Sport
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ هێرشبەری یانەی لیۆنی فەرەنسی ممفیس دیپای رێککەوتووەو ئەو یاریزانە ئەمڕۆ دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی .
جۆنینیۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لیۆنی فەرەنسی لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند:” دیپای رێککەوتنی لەگەڵ بەرشەلۆنە کردووەو ئێمەش ئەوە ناشارینەوە، ئەو لەوانەیە ئەمڕۆ گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بکات”.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەم یاریزانە ئەمڕۆ لە یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و لە فەرەنساوە سەفەری بەرشەلۆنە دەکات، ئەمەش پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە چەند کاتژمێرێک و نرخی گواستنەوەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
دیپای هۆڵەندییەو تەمەنی 26 ساڵە، لە یانەی لیۆنی فەرەنسی یاری دەکات، دەتوانێت لە هەموو هێڵەکانی پێشەوەی یاریگا یاری بکات، ئەمەش وای لە کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە کردووە، ئەم یاریزانە بگوازێتەوە.
دووەم گرێبەست کە لەوانەیە ئەمڕۆ بەرشەلۆنە ئەنجامی بدات، گواستنەوەی ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتییە،کومان دەیەوێت ئەم یاریزانە لە دڵی بەرگری یاری پێبکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


