“کۆرۆنا بە یەکجار تووشبوون واز لە مرۆڤ ناهێنێت”

0
1325

SNNـ بڕیار محەمەد 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجار تووشبوون واز لە مرۆڤ ناهێنێت، بەڵکو دوای دوو بۆ سێ مانگ جارێکیتر تووشدەبێتەوە، بۆیە پێویستە خۆپارێزی بەردەوامبێت .

د. ئاسۆ  حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە SNNی راگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن هەر کەسێک یەکجار تووشی کۆرۆنا دەبێت و جارێکی تر نایگرێتەوە راست نییە، بەڵکو کۆرۆنا بە یەکجار تووشبوون واز لە مرۆڤ ناهێنێت، پێویستە خۆپارێزی بەرداوامی هەبێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی کۆرۆنایان تێپەڕاندوە.

وتیشی: حاڵەتی تووشبوونەوەی دووبارە دوای دوو بۆ سێ مانگ پاش تێپەڕاندنی جاری یەکەم دێتەوە، چونکە ئەو بەرگریەی دروستی کردوە کەم دەبێتەوە، بەڵام جاری دووەم کە ڤایرۆسەکە دەگرێت وەکو جاری یەکەم نابێت، بەڵکو سوکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد: وەکو ئامار ئامارێکی ورد لەبەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بزانین چەند کەس لە هەرێمی کوردستان دووبارە تووشی کۆرۆنا بۆتەوە، بەڵام حاڵەتی زۆر هەیە کە بۆ جاری دووەم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this