
شوێنەواری شەڕ لە قەرەباغ، وێنە: میدیای کەنەدا
SNN
کەنەدا هەناردەکردنی سیستەمی تەکنەلۆژیی تایبەت بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە تورکیا راگرت، لێکۆڵینەوەش دەکات لەوەی ئایا ئەو تەکنەلۆژیایە لەلایەن هێزەکانی ئازەربایجان لەدژی ئەرمینیا بەکاردێت یان نا.
ماڵپەڕی سی بی سی کەنەدی بڵاویکردووەتەوە، فرانسوا فیلیپ شامپەین، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاندووە “رێگەپێدانی هەناردەکردنی سیستەمی تەکنۆلۆژیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانم بە تورکیا راگرتووە، بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتر هەبێت بۆ بەدواداچوون”.
ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لەلایەن ئازەربایجانەوە بەکارهاتوون، سیستەمی بەئامانجگرتنن و وێنەیان لەلایەن کۆمپانیای ئێڵ سری هایس ویسکام دروستکراوە، کە کۆمپانیایەکە بنکەکەی لە کەنەدایە.
میدیاکانی کەنەدا بڵاویان کردووەتەوە، کۆمپانیای ویسکام ئەمساڵ رێگەی پێدراوە حەوت جۆر سیستەم بداتە ئەو فڕۆکە تورکییە بێفڕۆکەوانانەی لەلایەن کۆمپانیای بەیکەر بەرهەمدەهێنرێن.
شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا گەیشتووەتە لووتکە و لەماوەی هەفتەی رابردووەوە سەدان کەس لەو شەڕەدا کوژراون. شەڕی ئەو دوو وڵاتە لەسەر ناگۆرنۆ – قەرەباغە، کە هەرێمێکی کێشەلەسەرە و بە فەرمی سەر بە ئازەربایجانە بەڵام لەلایەن ئەرمینییەکانەوە بەڕێوەدەبردرێت.
تورکیا پشتگیریی ئازەربایجان دەکات لە شەڕەکەدا دژ بە حکومەت و سوپای ئەرمینیا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


