حه‌مودی 14ی مانگی داهاتووی بۆ كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی دیاریكرد

رەعد حەمودی
SNN Sport-حسێن کەرکوکی
ره‌عد حه‌مودی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراق رۆژی شه‌ممه به‌رواری 14 /11/2020ی دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانی عێراق.
حەمودی به نووسراوێكی فه‌رمی بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی كردووە بۆ كۆبوونه‌وه له واده‌ی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی كۆنگره‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی ،ئه‌مه‌ش له میانه‌ی لێدوانێكیدا بوو بۆ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه واده‌كه به راوێژ بووە له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كان كه گونجاو بێت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی.
حه‌مودی روونیكرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه پێش ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌ی وه‌رزشكاره ئۆڵۆمپیه‌كان و لیژنه‌ی وه‌رزشی خانمان و نوێنه‌ری وه‌رزشكاره ئۆڵۆمپیه‌كان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ده‌سته‌ی گشتی و هه‌ڵبژاردنی دوو نوێنه‌ر له یه‌كێتییه وه‌رزشییه دانپنێراوهكان ( ئه‌ویش ئه‌و یه‌كێتییه وهرزشیانهیه كه له پرۆگرامی ئۆڵۆمپیدا نین) و كۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی كهسایەتییه دیاره‌كان كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان پێشكه‌ش بزوتنهوەی وه‌رزشی و بیری ئۆڵۆمپی كردووه”.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، ره‌عد حه‌مودی ستایش و سوپاسی خۆی نوێكرده‌وه بۆ عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وڵات و ده‌سته‌ی گشتی و بۆ هه‌موو كه‌سێك كه به‌شداری كرد له به یاساكردنی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ”.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌سته‌یه‌كی دیاری كرد كه پێكهاتووه له 7 دادوه‌ر بۆ ئاماده‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق .

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


