
بە مەبەستی دڵنیابوونەوەی زیاتر لە نەبوونی ڤایرۆسكی كۆرۆنا لە سنورەكەدا، تیمێكی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستیانكردووە بە پشكنینی هەڕەمەكی لە سنووری پارێزگاکە.
دەشتی عەزیز، لێپسراوی تاقیگەكان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە دامانڕشتبوو بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، لە ئێستادا دەستمانكردووە بە ئەنجامدانی پشكنینی هەڕەمەكی بۆ كارمەندانی مەرزی شۆشمێ و هەروەها هاوڵاتیانی سنوری شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە كە هاوسنورن لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا ببینەوە كە بە تەواوەتی ڤایرۆسی كۆرنا لە سنورەكەماندا كۆنتڕۆڵكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامی ئەم پشكنینانەش هەر لە سەنتەری تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا لە هەڵەبجە لە ماوەی 48 كاتژمێردا دەردەچن، هاوكات ئەم قۆناغە لە دوای چاكبوونەوەی ئەو كەسانە دێت كە توشی ڤایرۆسی كۆرنا بووبوون، خۆشبەختانە سەرجەمیان چاك بوونەوە كە ژمارەیان 22 كەس بوون.
لێپرسراوی تاقیگەكان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پشكنینانە بەردەوامی دەبێت و هەوڵدەدەین هەمان پشكنین لە سنوری ناحیەی بەمۆ و مەرزی پشتە ئەنجام بدەین.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 22 هاوڵاتی لە پارێزگای هەڵەبجە تووشبوون و نزیكەی 300 هاوڵاتیش كەرەنتینەكرابوون، بەڵام لە ئێستادا هیچ توشبوویەكی كۆرۆنا لە هەڵەبجە بوونی نییە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



