شۆفێرانى مه‌رزى په‌روێزخان داوا ده‌كه‌ن به‌هۆى شۆفێرى ئێرانییەوە بێ كار نه‌كرێن

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
زیاتر له 400 شۆفێرى تانكه‌رى سووته‌مه‌نى له مه‌رزى په‌روێزخان داواده‌كه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێم رێگه نه‌دات به هاتنه ژوورهوى تانكه‌رى ئێرانى بۆ گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى، چونكه به‌و شێوه‌یه بێ كار ده‌بن. ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت له هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌داین.
كاوه ئه‌حمه‌د شۆفێرى سووته‌مه‌نى له مه‌رزى په‌روێزخان به SNNى راگه‌یاند؛ بازرگانه‌كانى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى له هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له رێگه‌ى مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن نیازیان هه‌یه له رێگه‌ى شۆفێرى ئێرانییه‌وه سووته‌مه‌نى بگوازنه‌وه بۆ وڵاتى ئێران.
وتیشى، “له ئێستادا له‌سه‌ر سنوور شۆفێرى ئێرانى و كوردستانى باره‌کانیان ئاڵوگۆڕده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر رێگه به هاتنه ژوورهوى شۆفێرى ئێرانى بدرێت و لێره‌شه‌وه هه‌ر ئه‌وان سووته‌مه‌نى بگوازنه‌وه بۆ وڵاتى ئێران ئه‌وا زیاتر له 400 شۆفێرى تانكه‌ر له مه‌رزه‌كه بێ كار ده‌بن”.
ئه‌و شۆفێره باسیشى له‌وه‌كرد، هۆكارى رێگه‌دان به هاتنه ژووره‌وه‌ى تانكه‌رى ئێرانى بۆ گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى بۆ ئه‌وه‌یه له رێگه‌ى ئه‌وانه‌وه نرخه‌كه‌ى كه‌متر له بازرگانه‌كانى نه‌وت ده‌كه‌وێت.
جه‌لال نورى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان به وه‌كاله‌ت بهSNNى راگه‌یاند؛ سه‌باره‌ت به گرفتى ئه‌و شۆفێرانه‌ى مه‌رزى په‌روێزخان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى شۆفێره‌كان و به ئاماده‌بوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌ته‌وه و لیژنه‌یان دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ى به مه‌یدانى سه‌ردانى مه‌رزه‌كه بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌و چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و شۆفێرانه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



